سه‌رۆک بارزانی به‌شداری له‌ پرسه‌ی محه‌مه‌د مه‌لا قادر کرد

 سه‌رۆک بارزانی به‌شداری له‌ پرسه‌ی محه‌مه‌د مه‌لا قادر کرد
سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسه‌ی محه‌مه‌د مه‌لا قادر، ئەندامی پێشووی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16/1/2019، له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆک بارزانی به‌شداری له‌ مه‌راسیمی پرسه‌ی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گه‌لی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادر کرد.

بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە 15/1/2019، محه‌مه‌د مه‌لا قادر، پێشمه‌رگه‌ی دێرن و ئه‌ندامی پێشووی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.










باسنيوز
Top