زهریف: ئامادهی هاوكارین لهگهڵ برایانمان له كوردستان
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: "ئێمە ئامادەین لەگەڵ خوشک و براکانمان لە کوردستان هاوکاری بکەین، بۆ پێشکەوتن و گەشەی کوردستان لە ناو عێراقێکی یەکگرتوودا، کوردستانێکی پێشکەوتوو و ئارام".
گوتیشی: "عێراقی یەکگرتوو و کوردستانی ئاوەدان بۆ ئێمە تەنیا داواکاری نییە، بەڵکو پێویستییەکە بۆ ئایشی نیشتمانی. ئێمە لە ناوچەیەکدا پێکەوە دەژین. بەو مانایەی پێکەوە لە ئاشتیدا دەژین یا پێکەوە تووشی شەڕ و ئاژاوە دەبین. پێکەوە ئابوورییەکی پێشکەوتوومان دەبێت یا هەموومان پێکەوە بە دەست کێشەی ئابوورییەوە ئازار دەچێژین".
K24
