دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ سێشەممە 15/1/2019، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 119 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار دینار بوو.
هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 59 دۆلار و 96 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 51 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1294 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە بە 1291 دۆلار بوو.
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 190,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 220,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 249,000 دینار
bas news-
