هۆشداری لەبارەی جۆرە بوتڵێکی غازی ماڵانەوە دەدرێت
عومەر حاجی گوتەبێژی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیاند: "ئێمە هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لە بوونی هەر بوتڵە غازێکی ئێرانی کە هەبێت ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی ئێمەش لیژنەی بەدوداچوونی یاسایی لێ ئاگادار بکەینەوە ".
ڕاشیگەیاند: "مەترسی بەکارهێنانی ئەو جۆرە لە بوتڵی غازە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە وڵاتی ئێران بۆ هەشت کیلۆ غاز درووست کراوە بەڵام لە عێراق بۆ دوانزە کیلۆ درووستکراوە ، کە مەترسی تەقینی زۆرە".
گوتیشی: "کارگەکانی غاز فرۆشتن پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆری بوتڵی غازانە بکەن کە دەیدەن بە هاووڵاتیان".
bas news-
