هۆشداری لەبارەی جۆرە بوتڵێکی غازی ماڵانەوە دەدرێت

هۆشداری لەبارەی جۆرە بوتڵێکی غازی ماڵانەوە دەدرێت
سەبارەت بە بەکارهێنانی بوتڵی غازی ئێرانی ئیدارەی ڕاپەڕین هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان.

 

عومەر حاجی گوتەبێژی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیاند: "ئێمە هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لە بوونی هەر بوتڵە غازێکی ئێرانی کە هەبێت ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی ئێمەش لیژنەی بەدوداچوونی یاسایی لێ ئاگادار بکەینەوە ".

 

ڕاشیگەیاند: "مەترسی بەکارهێنانی ئەو جۆرە لە بوتڵی غازە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە وڵاتی ئێران بۆ هەشت کیلۆ غاز درووست کراوە بەڵام لە عێراق بۆ دوانزە کیلۆ درووستکراوە ، کە مەترسی تەقینی زۆرە".

 

گوتیشی: "کارگەکانی غاز فرۆشتن پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆری بوتڵی غازانە بکەن کە دەیدەن بە هاووڵاتیان".
bas news-
Top