ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى لێكۆڵینه‌وه له‌گرانبوونى نرخى كارتى مۆبایل ده‌كات
ڕه‌مه‌زان نامیق، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: "كۆمپانیاى (ئاسیاسێل) ساڵى ڕابردوو چه‌ند هێڵێكى (بێ سنوور)ى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان دابه‌ش كرد، كه مانگانه به 6 هه‌زار دینار هێڵه‌كه ده‌بوو به بێ سنوور و بڕیاره تا ساڵى 2021 به‌رده‌وام بێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه كۆمپانیاكه نامه‌ى بۆ به‌شداربووانى ئه‌و هێڵه ناردووه و بڕیاره له 24 / 1 / 2018 ه‌وه نرخى باڵانس بكرێت به 10 هه‌زار دینار.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕوونیشیكرده‌وه، بۆ به‌دواچوون و روونكردنه‌وه‌ى هۆكاری گرانكردنى نرخی باڵانسى مانگانه‌ی ئه‌و سیمكارتانه، 16 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى پارێزگا یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كردووه بۆ بانگهێشت كردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی سلێمانی و نوێنه‌ری ڕێگه‌پێدراوی ئاسیاسێڵ.
bas news-
