له‌و شارەی هەرێمی کوردستان ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزاى به‌راز بڵاوده‌بێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى نێردراوه، ڕایگه‌یاندووه "سه‌باره‌ت بهبڵاوبوونهوهى ده‌نگۆى نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزاى به‌راز H1N1 له سنوورى گه‌رمیان، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه كه تائێستا نه‌خۆشییه‌كه له سنووره‌كه‌دا بوونى نییه و ئه‌و هاووڵاتییه‌ش كه گومان ده‌كرێت هه‌ڵگرى ڤایرۆسی ئه‌و نه‌خۆشییه بێت له‌شوێنى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان توشبووه و بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ى سلێمانى كراوه و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له نه‌بوونى نه‌خۆشییه‌كه له سنووره‌كه‌دا هاوكات هه‌موو ساڵێك و له هه‌ر وه‌رزێكدا هه‌ندێك هه‌نگاوى خۆپارێزى ده‌نێین وه‌كو ئاماده‌كردنى قاوش و ستافی پزیشكی بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌رجۆره په‌تایه‌ك و بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه وه‌رزییه‌كان".
bas news-
