سەرەخۆشیی مه‌سرور بارزانى بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا محەمەد مەلا قادر

سەرەخۆشیی مه‌سرور بارزانى بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا محەمەد مەلا قادر
له‌ په‌يامێكدا، مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادر كرد و رايگه‌ياند، هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویى دەمێنێتەوە.

ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌:

‎بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان 

‎خانەوادەی شۆڕشگێڕی ناسراوی ‎گەلەکەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادر

‎بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست. 

‎مامۆستا محەمەد مەلا قادر پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر و مرۆڤدۆست و هەقبێژی کاروانی کوردایەتی بوو، ڕۆڵی لە قۆناغە سەخت و جۆراوجۆرەكانی مێژووی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و نموونەی خۆراگریی و نیشتیمانپەروەری بوو، کە هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویى دەمێنێتەوە. 

‎بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەین، لەخودای گەورە داواكارین مامۆستای خوالێخۆشبوو مەلا محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئۆقرەیی و دڵنەوایی بە هەموومان ببەخشێت.

‎براتان

‎مەسرور بارزانی 

‎15ی کانوونی دووەمی2019
k24-
Top