د. سەباح سوبحی: دیپلۆماسیەتی هەرێم ڕۆژبەڕۆژ فراوانتر دەبێت

د. سەباح سوبحی: دیپلۆماسیەتی هەرێم ڕۆژبەڕۆژ فراوانتر دەبێت
پسپۆڕێكی زانستە سیاسییەكان دەڵێ، دیپلۆماسیەتی هەرێمی كوردستان سەركەوتنی زۆری بەدەست هێناوە و ڕۆژبەڕۆژ توانا دیپلۆماسییەكەی فراوانتر دەبێت.

هەریمی كوردستان بووەتە دەروازەی بەرپرسانی وڵاتان و لە دوای ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستانەوە بە شێوەیەكی بەرچاو توانای دیپلۆماسیی هەرێم زیادی كردووە. لە ماوەی یەك حەفتەدا هەریەك لە وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریكا و فەڕەنسا و ئێران سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

پێوەست بە پێگە دیپلۆماسییەكەی هەرێم، د. سەباح سوبحی، پسپۆڕی زانستە سیاسییەكان و مامۆستای زانكۆ بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دیپلۆماسیەتی هەرێمی كوردستان سەركەوتنی زۆری بەدەست هێناوە و ڕۆژبەڕۆژ توانا دیپلۆماسییەكەی فراوانتر دەبێت. ئێستا هەولێر بووەتە چەقی یەكلاییكردنەوەی كێشەكانی ناوچەكە، بۆیە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەكە و زلهێزان ڕوو دەكەنە هەولێر. چونكە بەبێ گفتوگۆكردن لەگەڵ نوخبە سیاسییەكانی هەرێم ناتوانن بەرنامە سیاسییەكانیان لە ناوچەكە سەربكەوێت."

د. سەباح سوبحی ڕونیشی كردەوە: "هەرێمی كوردستا بووەتە میحوەری ئاشتی و ململانێ سیاسییەكان لە ناوچەكەدا، چونكە ناوچەكە لە داڕشتنەوە و گۆڕانكاریی گەورەدایە و هەرێم بووەتە ناوەندێكی بەهێزی سیاسی لەم نێوەندەدا، وڵاتانی زلهێز و خاوەن پێگەی سیاسی لە هەوڵی بەهێزكردنی پەیوەندیەكانیاندان لەگەڵ هەرێم."
kdp-
Top