زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ له‌م شاره‌ى كوردستانى دا

 زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ له‌م شاره‌ى كوردستانى دا
له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ 12 كاتژمێر، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ خانه‌قینی دا به‌ بێ ئه‌وه‌ى زیانى گیانى یان زیانى گه‌وره‌ى مادى تۆمار بكرێت.

ده‌سته‌ى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان، ڕای گه‌یاند: "ده‌مى به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 8:56 خوله‌ك، زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 3.9 پله‌ به‌ پێوه‌رى ڕێخته‌ر، له‌ خانه‌قینی دا".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ ناوه‌ندى زه‌مینله‌رزه‌كه‌ به‌دوورى 29 كم له‌ ناوه‌ندى شاره‌كه‌ بووه‌ و له‌ قووڵایی 12 كم له‌ ژێر زه‌وی دروست بووه‌.

دوێنێ شه‌و كاتژمێر نزیك 9:00، زه‌مینله‌ره‌زه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ خانه‌قین و كه‌لارى دا و به‌هه‌مان شێوه‌، زیانى گیانى و مادى تۆمار نه‌كرا.










باسنيوز
Top