سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

 سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی محەمەد مەلا قادر، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕای گەیاندووە، "مامۆستا محەمەد پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر بوو كە ڕۆڵی لە خەباتی سیاسی و كاری حزبایەتیی گەلەكەمان و بە تایبەت لە قۆناغە جۆراوجۆرەكانی خەبات و مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و لە كار و ئەركەكانیدا هەمیشە نموونەی دەستپاكی و ڕاستگۆیی و نیشتیمانپەروەری بوو".

هەر لەو پەیامەیدا سەرۆک بارزانی دەشڵێت: "لەدەستدانی مامۆستا مەلا محەمەد خەسارەتێكی گەورەیە و بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەم".



دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست.

مامۆستا محەمەد پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر بوو كە ڕۆڵی لە خەباتی سیاسی و كاری حزبایەتیی گەلەكەمان و بە تایبەت لە قۆناغە جۆراوجۆرەكانی خەبات و مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و لە كار و ئەركەكانیدا هەمیشە نموونەی دەستپاكی و ڕاستگۆیی و نیشتیمانپەروەری بوو.

لەدەستدانی مامۆستا مەلا محەمەد خەسارەتێكی گەورەیە و بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەم.

لەخودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.


انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
15ـی 1ـی 2019











باسنيوز
Top