پارتی و گۆڕان پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت تاوتوێ دەكەن
نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنهوهی گۆڕان راگەیاند: ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ شاندی دانوستانكاری گۆڕان کۆدەبنەوە".
گوتیشی: "كۆبوونهوهكه کاتژمێر 12ی نیوهڕۆ لە مەکۆی سەرەکی بزووتنهوهی گۆڕان دەست پێدەكات و تایبهت لەسەر پرسی پێکهێنانی كابینهی نوێی حكوومهت دەبێت".
نهسرهدین مهحموود ئاماژەی بەوەشكرد: "گۆڕان لیژنەیەکی دروست کردووە، كە پێكھاتووە لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و ئەو لیژنەیە پێشوازی لە شاندی پارتی دەكات و لەگەڵیان كۆدەبنەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە دوێنێ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و پرسەكانی كەركووك و بەغدا كۆبوونەوە.
K24
