وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر

 وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.



سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 15-1-2019، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە لەڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گەیشتە هەرێمی کوردستان.



محەمەدجەواد زەریف لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر دەکەن.



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی لە محەمەدجەواد زەریف کرد.


باسنیوز
Top