وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 15-1-2019، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە لەڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
محەمەدجەواد زەریف لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر دەکەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی لە محەمەدجەواد زەریف کرد.
باسنیوز
