خانەقین.. شەڕ و پێکدادان لەنێوان پۆلیسی عێراق و تیرۆریستانی داعش ڕوویدا

خانەقین.. شەڕ و پێکدادان لەنێوان پۆلیسی عێراق و تیرۆریستانی داعش ڕوویدا
کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە گوندێکی سەر بە شاری خانەقین هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بە حکوومەتی عێراق و تا ئێستا شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوولادا بەردەوامە.

 

سەمیر محەمەد نوور، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای خانەقین، ڕاگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لەگوندی (محەمەد شیرک) بە دووری ۱۰ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای خانەقین، هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی فریاکەوتن و شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوولادا ڕوویداوە".

 

گوتیشی: "تائێستا شەڕ لەنێوان هەردوولادا بەردەوامە بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکان نەزانراوە".
Top