له كه‌لار باوکیک هەوڵی خنکاندنی منداڵەکەی دەدات
له‌مباره‌شه‌وه علی جەمال قه‌دووری، ئه‌فسه‌ری به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد، "ئێستا منداڵەکە لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژاره لە قه‌زای کەلار و چارەسەری پێویستی بۆکراوە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت".
بە گوتەی دراوسێکانیان، ئەوهاوڵاتیە نەخۆشی دەرونی هەیە و دوای ئەوەی لەگەڵ ئافرەتێک زەواجی کردوە و جیابونەتەوە، ئەم منداڵە لەنێوانیان ماوه و دایکی بەجێی هێشتوە. سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی رزگاربوونی منداڵه‌كه‌ش له‌و هه‌وڵه‌ی باوكی، هیچ زانیاریێك رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ئێستاش بەبڕیاری دادوەر و بەگوێره‌ی بڕگە31 له مادەی 405، باوکی منداڵەکە بەندکراوە و، لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە، پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.
k24-
