ده‌رهێنه‌رێكى كورد به رووداوى هاتوچۆ گيانى له‌ده‌ستدا
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له ئه‌نجامى رووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ى هه‌ولێر پيرمام، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ده‌رهێنه‌رى كورد ته‌ڵعه‌ت سامان گيانى له‌ده‌ستداوه.
ته‌ڵعه‌ت سامان له ماوه‌ى ژيانى هونه‌رى خۆي‌دا ده‌يان به‌رهه‌م و كارى هونه‌رى به‌رهه‌مهێناوه و ديارترين به‌رهه‌مه‌كانيشى، زنجيره دراماى كه‌وه‌كانى قه‌ره‌چووغ، كه زنجيره‌يه‌كى ته‌له‌ڤزيۆنى بوو و له ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، له سه‌روبه‌ندى قه‌يرانه‌كانى ئه‌و رۆژگاره‌ى هه‌رێمى كوردستان بهرههميهێنا.
هه‌روه‌ها شانۆگهرييهكانى قه‌ڵاى دم دم، مهم و زين، شارى ئه‌وين، حه‌مه‌دۆك نموونه‌ى ديارى به‌رهه‌مه‌كانى بوون.
K24-
