تره‌مپ: ئابووری توركیا وێران ده‌كه‌ین..هێرشبكه‌نه سه‌ر كورد
ئه‌و قسانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له دوا تویتی هات كه له تویته‌ری فه‌رمی خۆی بڵاوی كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی میدیاكانی نێوده‌وڵه‌تی هێمایان بۆ ئه‌وه ده‌كرد، كه ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر ده‌سبه‌رداری كورد بووه‌وه و له‌به‌رده‌م گورزی توركیا به‌جێیان ده‌هێڵێت، تا ئه‌نكه‌ره كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كان بكات.
له تویته‌كه‌ی تره‌مپ هاتووه، كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له سووریا ده‌ستی پێكردووه، كه ماوه‌ی زۆره چاوه‌ڕێین، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌م هه‌نگاوه شۆكێكی له ناوچه‌كه دروستكردووه و ترسیان هه‌یه كه تیرۆریستان دوای ئه‌و بڕیاره بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كان و له چه‌ندان ئاراسته‌وه هێرش بكه‌ن و دووباره ناوچه‌كه بخه‌نه‌وه ژێر ڕكێفی خۆیان.
زیاتر نووسیویه‌تی، مه‌ترسی هه‌یه كه ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی تری شه‌ڕ و توندوتیژی ببێته‌وه، له نێوان پێكهاته‌كانی خودی ناوچه‌كه، به‌ڵام هۆشداری ته‌واو ده‌ده‌ین، كه توركیا ئابووریییه‌كه‌ی به ته‌واوی وێران ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو گورز له كورده‌كان بوه‌شێنێت، ناوچه‌یه‌كی ئارام له دووری 20 میله‌وه بۆ كورده‌كان دروست ده‌كه‌ین.
KDP-
