له شارێكی كوردستان قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرا
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی پارێزگاری ئامه‌د، له ناوچه‌كانی كۆجه كۆی، هازرۆ، لیجه، هه‌روه‌ها 20 گوندی سه‌ر به‌و ناوچانه، قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه و داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن له ماڵه‌كانیانه‌وه نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئامه‌د رابگه‌یه‌نرێ، به‌ڵكو پێشتر چه‌ندین جار خه‌ڵكیان له ماڵه‌وه زیندانی كردووه و لێیان نه‌گه‌ڕاوه له ماڵه‌كانیاندا بێنه ده‌ره‌وه.
پارێزگاری ئامه‌د له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی داوه، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن دژی په‌كه‌كه، به‌ڵام هاووڵاتیان نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌وان ببنه قوربانی شه‌ڕ.
چه‌ند میدیایه‌كی توركیاش ئاماژه‌یان داوه كه تاوه‌كو ئێستە باری نائاسایی له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی باكوور هه‌ڵنه‌گیراوه، چونكه رۆژانه قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نرێت.
باسنيوز
