بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکان دادەمەزرێندرێن

بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکان دادەمەزرێندرێن
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ کۆبووەوە و بڕیاردرا یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکان دابمەزرێندرێن.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆی دەرکرد. بەو پێیە یەکەم، دووەم و سێەمی سەر بەشەکانی زانکۆکان دادەمەزرێندرێن.

هەرچەندە پیشتر راگەیێندرا کە ئەو بڕیارە پەیمانگەکانیش دەگرێتەوە، بەڵام پەیامنێری رووداو گوتی، تاوەکو ئێستا دیار نییە بڕیارەکە یەکەم و دووەم و سێیەمی پەیمانگەکانیش دەگرێتەوە یان نا.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، نووری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "كۆبوونەوەكە سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستانە لە بودجەی 2019 ی عێراق، لەو كۆبوونەوەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ئەگەرەكان دەكرێت".








رووداو
Top