کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی دەستی پێکرد

 کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی دەستی پێکرد
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرکردە باڵاکانی هەردوولا دەستی پێکرد.

کەمێک لەمەوبەر، لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستی پێکرد کە تێیدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕەوشی کەرکووک و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە (نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس، هۆشیار زێباری، جەعفەر ئێمنکی و چەندان سەرکردەی باڵای دیکە) نوێنەرایەتیی پارتی دەکەن.

لەلایەن یەکێتیشەوە هەریەک لە (کۆسرەت ڕەسوڵ، حاکم قادر، عومەر فەتاح، پاڤڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی و چەندان سەرکردەی دیکە) بەشدارن.









باسنيوز
Top