وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا

 وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.



ئەمڕۆ دووشەممە 14-1-2019، یان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، گەیشتە بەغدا.



لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، یان ئیڤ لۆدریان تاوتوێی شەڕی دژی تیرۆر بە تایبەت تیرۆری رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکات.



چاوەڕێ دەکرێت دوای بەغدا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە هەولێر لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کۆ ببێتەوە.




باسنيوز
Top