پۆلیسی ھەولێر: کوڕ و باوکێک بەھۆی سۆپای غازەوە گیانیان لەدەست دا
ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 14/1/2019، کوڕ و باوکێک لە کۆمەڵگەی پیرزین بەھۆی سۆپای غازەوە گیانیان لەدەست داوە"، دەشڵێت: "دایکی کوڕەکە لە ماڵەوە بووە، بەڵام ئەو لە ژوورێکی دیکە خەوتووە".
باسی لەوەش کردووە، کە باوکەکە ناوی (ح، ر)ە و لەدایکبووی ساڵی 1967ە، کوڕەکەشی ناوی (س، ح)ە و لە دایکبووی ساڵی 1989یە، ئێستاش تەرمی ھەردوو قوربانییەکە لەلایەن پۆلیسەوە گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.
