تاروكە حوسێن : ئەوەی یەکێتی بەرامبەر تەڤگەری ئازادی دەیکات، کارێکی ھەڵەیە و بۆ خۆیان باجەکەی دەدەن
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ١ی ٢٠١٩، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە ناوی بنەماڵەی دەستگیرکراوەکانی تەڤگەر، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی لەبەردەم بارەگای ئاسایشی سلێمانی ئەنجام بدات و تێیدا داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانیان بکات.
لەمبارەیەوە تارا حوسێن، سەرکردە لە تەڤگەری ئازادی ڕاگەیاند: پاش ڕەشبگیرییەکەی ئاسایش بۆ سەر ئەندامەکانمان، تاوەکوو ئێستا بەشێکی زۆری گیراوەکان لای ئاسایشی سلێمانی ماونەتەوە و ئازاد نەکراون".
جەختیشی کردەوە: ”کەمێکی دیکە بنەماڵەی دەستگیرکراوەکانمان لە بەردەم ئاسایشی سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی کەسوکارەکانیان دەکەن، چونکە ھەڤاڵەکانمان ماوەی چوار ڕۆژە دەستگیرکراون، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئازاد نەکراون".
تارا حوسێن لە لێدوانەکەیدا نەیشاردەوە: ”ئەوەی یەکێتی بەرامبەر تەڤگەری ئازادی دەیکات، کارێکی ھەڵەیە و بۆ خۆیان باجەکەی دەدەن، بەڵام ئێمە تەمەنا دەکەین یەکێتی واز لەو کارەی بھێنێت و بەقسەی تورکیای داگیرکەر نەکات، تەنانەت ئەگەر یەکێتی بەردەوام ڕێگری لە کار و چالاکییەکانی تەڤگەری ئازادی بکات، ئێمە ھەر لە خەبات و تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەبین".
باسنیوز
