ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 4 قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه
تەقینەوەی بۆمبێک لە ڕێگەی خۆڵی نزیک گوندی الحهوائجی سەربە ناحییەی عەباسی له سنووری قەزای حەویجە، 4 كه‌س بوونه قوربانی.
رایگه‌یان، ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌سه‌ر رێگای خۆڵ، له نزیك گوندی حهوائجی سه‌ر به ناحیه‌ی عه‌باسی، كه‌سێك كوژرا و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی حه‌وێجه پشتڕاست كرده‌وه، سه‌رجه‌م قوربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئه‌ندامی دوو خێزانن و خه‌ڵكی گوندی حهوائیجن.
ناوی قوربانیه‌كان:
1- ویداد مسته‌فا ئه‌حمه‌د، له‌دایكبووی 1999، كوژراو.
2- حه‌مه‌د مسته‌فا ئه‌حمه‌د، له‌دایكبووی 1997، بریندار.
3- حاته‌م مسته‌فا ئه‌حمه‌د، له‌دایكبووی 2004، بریندار.
4- جه‌نان عه‌بدولكه‌ریم عه‌زای، له‌دایكبووی 2007، بریندار.
k24-
