به به‌ڵگه.. دادگا وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێم بانگهێشت ده‌كات
محه‌مه‌د سه‌باح كه كۆپییه‌كی یاداشته‌كه‌ی دای" دووپاتیكرده‌وه، "چه‌ندین به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكراوه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی جیاواز داونه‌ته ده‌ست دادگای شوورای هه‌رێم و له سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه پێویسته بچێته به‌رده‌م دادگا".
سه‌رۆكی رێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ناسراو به "PMO" گوتیشی: "یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه بووه‌ته پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیری خوێندنی باڵا تۆمار بكه‌م ئه‌وه بوو، كه وه‌زیر دانی به چه‌ند بڕوانامه‌دا ناوه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌كی مافی دانپێدانانیان نه‌بووه".
وه‌ك له یاداشته‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌گه‌ر له واده‌ی دیاریكراودا وه‌زیری خوێندنی باڵا یان یه‌كێك له بریكاره‌كانی نه‌چێته به‌رده‌م دادگا، ئه‌وا دادوه‌ر ناچاره حوكمی غیابی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربكات".
k24-
