شنگالییەكان ناگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی
دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، شنگال كەوتە ژێر كۆنتڕۆڵی حەشدی شەعبی، ڕۆژانەیش خەڵك لەو شارە ڕووبەڕووی پێشلكاری دەبنەوە و حەشدی شەعبییش ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژیی ئێزدییانی هێناوەتە شنگال.
لەو بارەیەوە، مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "زیاتر لە ٨٠%ی شنگالییەكان تا ئێستایش لە كەمپەكانی پارێزگای دهۆكدان، ئەمە وێڕای ئەوەی كە رێگای سحێلایش كراوەتەوە، بەڵام خەڵك بڕوای بە حەشدی شەعبی نییە".
خەلیل گوتیشی: "حەشدی شەعبی و هێزەكانی سەر بە پەكەكە، چەندین بە ناو ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریان بۆ شنگال داناون، بەڵام هیچیان یاسایی و شەرعی نینن و خەڵك بۆ ڕاییكردنی كارەكانیان سەردانی ئیدارەی شەرعیی شنگال دەكەن".
"خەڵكی شنگال لە ڕەوشێكی خراپدا دەژین و پێویستیان بە هاوكارییە، كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانیش چاویان لە ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكانە، بەڵام هێزە نایاساییەكان ڕێگرن و نایانەوێت شنگال لە ئارامیدا بێت". مەحما خەلیل وا دەڵێ.
kdp-
