سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا کۆ دەبێتەوە

سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێ، بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات و تێیدا پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا تاوتوو بکات.

د. نووری عوسمان، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی ڕۆژی دووشەممە، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات و کارنامەی کۆبوونەوەکەش یەک خاڵ لە خۆی دەگرێت."

د. نووری عوسمان گوتیشی: "ناوەڕۆکی کارنامەی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە دەربارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا."

پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئێستا لە پەرلەمانە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و نوێنەرانی کوردیش لە ھەوڵدان داواکاریی ھەرێمی کوردستان لە بودجەدا جێگیر بکرێ
kdp-
Top