بەرپرسێک: پرسی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک بە سیاسی کراوە
كاوە ئەحمەد، كارگێڕی لقی كەركووكی پارتی لەمبارەوە ڕايگەیاند: "پرسی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك بە سیاسی كراوە و ویستێك هەیە لە ڕێگای (راكان جبووری) پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکەوە درێژە بە كردەوەكانی دژ بە كورد لەە سارە بدرێت، بەڵام هەڵسوكەوتەكانی كە لە چوارچێوەی ئەجێندای حكوومەتی عێراقدا بووە و ئەو وەك كارەكتەرێك ئەو كارەی كردووە، هەروەها دونیابینینی پاوانخوازی عرووبە لە كەركووك جێبەجێ دەكرێت، تاكوو بەو شێوەیە كار بكەن، ئەوا دۆخی كەركووك هەرگیز بەورەو باشی ناڕوات".
گوتیشی، هاوكات ئێستاش پرۆسەی بە عەرەبكردنەوەی كەركووك بە چڕی دەستی پێ كردووەتەوە.
لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، كەركووكیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەكاتەوە دۆخی كەركووك لە هەموو روویەكەوە نالەبارە.
باسنيوز
