ڕێكخراوێكی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سۆران خولی گەنجی سەرکردە دەكاتەوە

ڕێكخراوێكی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سۆران خولی گەنجی سەرکردە دەكاتەوە
لەژێر ناونیشانی (گەنجی سەركردە هیوا و ئایندەیەكی گەشی كۆمەڵگە) رێكخراوی (وار بۆ پاراستنی ژینگە) بۆ یەكەمینجار خولێكی خۆبەخشی بۆ سەدان گەنج و لاوی دەڤەری سۆران کردەوە.

هەژار ماهیر، سەرۆكی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، ڕايگەیاند: "ئەمساڵ لە دەسپێكی كار و چالاكییەكانماندا لەسەر خواستی ژمارەیەكی زۆری كوڕ و كچانی دەڤەری سۆران، بە پێویستمان زانی خولێك لەژێر ناونیشانی (گەنجی سەركردە هیوا و ئایندەیەكی گەشی كۆمەڵگە) بۆ گەنج و لاوانی سنوورەكەمان بكەینەوە، كە زیاتر لە (200) كچ و كۆڕ ناویان نووسیوە لەم خولەدا و بەشدارن و بە سەرپەرشتیی مامۆستایانی پسپۆڕ و شارەزاو ئەكادیمی بەڕێوە دەچێت".

سەرۆكی رێكخراوی وار، گوتیشی، مەبەستمان لەم خولەدا خزمەتكردنە بە لاوانی دەڤەرەكە كە چەند مانگێك بەردەوام دەبێت و دوای تەواوبوونی خولەكە و تاقیكرنەوەیان، بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولەكەدا دابەش دەكرێت، دەستخۆشیش لە هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە هاوكارماننن لە بەرێوەچوونی خولەكە.











باسنيوز
Top