لێژنەیەکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لە سلێمانی زۆرترین پێشێلکاری بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسان کراوە
ئەو لێژنەیە ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا زانیارییەکان خستە ڕوو کە تێیدا هاتووە: "به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی لێژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی ڕۆژنامه‌نووسان له كوردستان، لە 1ی كانوونی دووه‌م 2018 تاکوو 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، له هه‌رێمی كوردستان، 131 حاڵه‌تی پێشێلكاریی جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان روویان داوه"
له ماوی ساڵی 2018 و لەکۆی ئەو حاڵەتانە له شاری سلێمانی، زۆرترین پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان كراوه، كه 49 حاڵه‌تی پێشێلكاریی بووه، له شاری هه‌ولێریش 31 حاڵه‌ت، دهۆك 14 حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه 5 حاڵه‌ت و كه‌ركووكیش 4 حاڵه‌ت.
له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاكانیش زاخۆ 6 حاڵه‌ت، ئاكرێ 2 حاڵه‌ت، سۆران 4 حاڵه‌ت، رانیه 3 حاڵه‌ت، كه‌لار 5 حاڵه‌ت، خانه‌قین 2 حاڵه‌ت، هه‌ریه‌ك له كفری، سه‌یدسادق و شنگالیش 1 حاڵه‌ت تۆمار كراون.
ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، بریتین له حاڵه‌ته‌كانی (رێگریكردن له رووماڵكردن، هێرش‌و سووكایه‌تیكردن و لێدانی رۆژنامه‌نووسان، ده‌ستگیركردن، حاڵه‌تی مردن، ته‌قه‌كردن و داخستنی ناوەندی میدیایی).
هه‌ر به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، یه‌ك حاڵه‌تی مردنی رۆژنامه‌نووسان له ساڵی 2018 تۆمار كراوه، ئه‌ویش (میكۆبان سلێمان كاكه‌برا)، په‌یامنێری خه‌ندان بووه و له 13/5/2018، له سلێمانی، له كاتی كاركردنی تیمه‌كه‌یان له باره‌گای سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ژێر کاریگەریی ته‌قه‌كردن له‌و باره‌گایه گیانی له‌ده‌ست داوه.
هه‌ر به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی لێژنه‌ی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، پێشێلكارییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2018 به به‌راورد به 2017 كه‌میان كردووه.
له ساڵی 2017دا 137 حاڵه‌تی پێشێلكاریی دژە بە ڕۆژنامەنووسان تۆمار كراون، كه به‌رامبه‌ر به 230 رۆژنامه‌وان ئه‌نجام دراون.
باسنيوز
