گەرمیان.. دوو برا بە تاوانی پەیوەندی بە داعشەوە سزا دران

 گەرمیان.. دوو برا بە تاوانی پەیوەندی بە داعشەوە سزا دران
سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیان، دووبرای بە تاوانی پەیوەندی بە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە هەرکامیان بە پێنج ساڵ و مانگێك زیندانی سزا دا.

عوسمان عەبدولكەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ 13/1/2018 سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیان بە تاوانی پەیوەندیكردن بە ڕێكخراوی داعش و بەپێی مادەی 156ی یاسای سزادانی عێراقی دوو برای بە 5 ساڵ و یەك مانگ زیندانی سزا دا".

گوتیشی "یەكێك لە سزادراوەكان ناوی (ا.د.ع) ەو لەدایكبووی ساڵی 2000 ەو یەكێكیشیان ناوی (م.د.ع) ەو لەدایكبووی ساڵی 1998 ەو لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2018 لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە هاوكاریی هێزەكانی ئاسایشی كەلار دەستگیر كراون".

ڕوونیشی كردەوە "هەردوو براكە دانیشتووی شاری كەلارن و لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندییان كردووە بە ڕێكخراوی داعشەوە و پاش دەركردنی بڕیاری دادگا بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاكەیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی گەورانی سلێمانی كراون".












باسنيوز
Top