یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان به یه‌ك پاكێج
سمكۆ ئه‌سعه‌د، راویژكاری یاسایی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، "پێویسته هه‌موو پرسه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان، په‌رله‌مان، سیاسه‌تی دارایی، سیاسه‌تی درووستبوونی مه‌رجه‌عێكی یاسایی شه‌رعی له هه‌رێمی كوردستان، پرسی كه‌ركووك و پرسی به‌غدا له پێشینه‌ی كاره‌كان بن و هه‌موویان ببنه ته‌وه‌ری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان".
له به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموكراتی كوردستان رای جیاوازی له‌باری ئه‌و پرسه‌وه هه‌یه، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "پێویسته دۆسییه‌كان جیاوازبن و دەیانەوێت حکومەتی داھاتووی ھەرێم دامەزراوەیی بێت و مامەڵەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک لە ڕێگەی حکومەتی داھاتووەوە بێت، نەک لەسەر ئاستی حزبی".
یەکێتی داوای وەزارەتی دادى عێراق لە بەغدا دەکات و تائێستا پێی نەدراوە, دەیەوێت پارێزگاری کەرکوک دووبارە بدرێتەوە بە ئەندامێکی ئەوان, بەڵام پارتی دەڵێت: دەبێت سه‌ره‌تا دۆخی سەپێندراوی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە ئەوکات دەگەڕێتەوە، یەکێتیش ئەو دوو مەلەفەی بەستووهتەوە بە پێک‌ھێنانی حکوومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان و ئەمەش خاڵی سەرەکی و ناکۆکیەتی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.
k24-
