گرێبه‌ستى ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى ئینته‌رنێت هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه
ئومێد محه‌مه‌د، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن ڕايگه‌یاند: "له هه‌رێمى كوردستان 60 كۆمپانیاى ئینته‌رنێت هه‌ن، كه خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت به پێى ئه‌و مه‌رج و ڕێنماییانه‌ى دیارى كراون پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن ئێمه وهمۆڵهتیان پێدراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه دواى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه له كاره‌كانیان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه 20 كۆمپانیاى ئینته‌رنێت وه‌ك پێویست مه‌رج و ڕێنماییه‌كان كه له گرێبه‌ستى كاركردندا هاتووه، جێبه‌جێ ناكه‌ن و خزمه‌تگوزارییان ناگاته ئه‌و شوێنه‌ى كه له گرێبه‌سته‌كه دیارى كراوه، گوتیشی: "هاوكات هه‌ندێكیان باجى ساڵانه ناده‌ن، بۆیه بڕیارمان داوه گرێبه‌سته‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه و مۆڵه‌تى كاركردنیان بۆ نوێ نه‌كه‌ینه‌وه".
ئومێد محه‌مه‌د، باسى له‌وه‌شكرد، به‌هۆى زۆرى كۆمپانیاى ئینته‌رنێت و نه‌مانى فریكوێنس، پێدانى مۆڵه‌ت به كۆمپانیاى نوێی بوارى ئینته‌رێت، ڕاگیراوه.
باسنيوز
