باشماخ.. شۆفێرێكی ئێرانی لەنێو ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست دا
لوقمان لەتیف، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن، ڕايگەیاند: "كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 12/1/2019 تیمەكانی بنكەی تەندروستی و ئاسایش و پۆلیسی مەرزی باشماخ، 2 شۆفێریان گەیاندە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن و دوای پشكنین و چارەسەر بۆیان دەركەوت یەكێك لە شۆفێرەكان باری تەندروستیی تاڕادەیەك جێگیر بووە، بەڵام یەكێكیان گیانی لەدەست دابوو".
گوتیشی "هەردوو شۆفێرەكە خەڵكی شاری شیرازن لە ئێراننن و لە سنوورەوەکە بەهۆی مانەوە لەنێو ئۆتۆمبێل و غازگرتووەییەوە وایان لێهاتووە".
ڕوونیشی كردەوە "ئەو شۆفێرەی گیانی لەدەست داوە ناوی (موسەیب ئەبوو قاسم عەباسی)یە و تەمەنی 41 ساڵە".
باسنيوز
