د.بەشیر حەداد: هەوڵ دەدەین مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران بخەینە سەر بودجە
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، د.به‌شیر حه‌داد له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هه‌وڵ ده‌ده‌ن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له بودجه‌ی عێراقدا جێگیر بكرێت.
گوتیشی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر له داهاتوو هه‌ر كێشه‌یه‌ك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا روویدا و هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ندی رێكه‌وتنی نێوانیان نه‌بێت، به‌غدا ناچار ده‌كه‌ن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌ولێر بنێرێت و ئه‌و بابه‌ته‌یان له بودجه جیاكردووه‌ته‌وه و بڕی پاره‌كه‌شیان بۆ 500 ملیار دینار زیاد كردووه.
باسنيوز
