رێگه‌ی شه‌قڵاوه - كۆڕێ به هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه گیراوه
به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵییه‌وه رێگه‌ی شه‌قڵاوه - كۆڕێ داخراوه و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئۆتۆمبێل له رێگه‌كه گیریان خواردووه و جووڵه‌ی هاتووچۆ په‌كی كه‌وتووه.
یه‌كێك له شۆفێران، به‌ناوی دلۆڤان ب راگه‌یاند، به‌شێكی زۆر له هاووڵاتییان، كه به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری روویان له ناوچه‌كه كردووه، ده‌یانه‌وێ له شه‌قڵاوه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی و زۆری ئۆتۆمبێل، رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان گیراوه و جووڵه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل په‌كیكه‌وتووه.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و شۆفێره، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، كه پشووه، هاووڵاتییان بۆ گه‌شتی ناو به‌فر سه‌ردانی ئه‌و ناوچه شاخاویانه‌یان كردووه.
ئه‌و شۆفێره ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، جیا له‌وه‌ی رێگاكه جه‌نجاڵه و جووڵه‌ی ئۆتۆمبێل په‌كیكه‌وتووه، به‌ڵام هیچ پۆلیسێكی هاتووچۆ له شوێنه نابینرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ی كه بۆ كوردستان 24 ره‌وانه‌كراون، ده‌رده‌كه‌وێت، جموجۆڵی ئۆتۆمبێل په‌كی كه‌وتووه و هاووڵاتیان و گه‌شتیاران رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه.
وه‌ك شۆفێره‌كه باسیده‌كات، قه‌ره‌باڵخییه‌كه له نزیك هاوینه‌هه‌واری شێره‌سوار و ده‌ربه‌ندی كۆڕێ ده‌ستپێده‌كات و تا نزیك لۆفه‌كانی كۆڕێ بۆ پیرمام، قه‌ره‌باڵخی هه‌یه.
قه‌زای شه‌قڵاوه، كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی به پارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆی به‌فربارینی دوو رۆژی رابردوو، هاووڵاتییه‌كی زۆری شاری هه‌ولێر و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر، به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری زستانه و بینینی دیمه‌نی سرووشتی له وه‌رزی زستان رووی تێده‌كه‌ن.
k24-
