نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی مه‌ڕ و ماڵات له كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه
له راپه‌ڕین رایگه‌یاند، نه‌خۆشییه‌كه نزیكه‌ی 10 بۆ 15 رۆژ ده‌بێت بڵاوبووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆری به خاوه‌ن ئاژه‌ڵان گه‌یاندووه.
خاوه‌ن ئاژه‌ڵێكیش روونیكرده‌وه، كه‌س نازانێت نه‌خۆشییه‌كه چییه، ئه‌و ئاژه‌ڵداره ئاماژه‌ی به نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه كرد و رایگه‌یاند، میزی ئاژه‌ڵه‌كان خوێنێكی زۆری له‌گه‌ڵدایه.
ئاشكراشیكرد، په‌یوه‌ندییان به پزیشكی ڤێتێرنه‌ری حاجیاوا كردووه له سنووره‌كه و پزیشكان پێیانگوتوون، كه نه‌خۆشییه‌كه زهردووه، به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌ڵداره رایده‌گه‌یه‌نێت، به پێكوتی تایبه‌ت له دژی ئه‌و نه‌خۆشییه ئاژه‌ڵه‌كانمان كوتاوه و ده‌رزیمان لێداون.
روونیشی ده‌كاته‌وه، تا ئێستا نه‌خۆشی له‌و جۆره‌ی نه‌دیوه به‌ناو ئاژه‌ڵاندا بڵاوبووبێته‌وه و یه‌كه‌مجاره شتی له‌و جۆره ده‌بینێت.
k24-
