بازرگان و جووتیارانی كورد چاویان له ئهزموونی كشتوكاڵیی ئهوروپایه
ئەندامانی شاندەکە باس له ئامانجی سهردانهكهیان دهكهن و رایدهگهیهنن، ئامانجيان راکێشانی کۆمپانیا کشتوکاڵییەکانی ئەوروپایە بۆ ھەرێمی کوردستان، بهمهبهستی وەبەرھێنان و زانیاری گۆڕینهوه بۆ پێشخستنی كهرتی كشتوكاڵ.
کۆمپانیا کشتوکاڵییەکانی کوردستان دەیانەوێت، پەیوەندی ئابووری لەگەڵ کۆمپانیا کشتوکاڵییەکانی ئەوروپا درووستبکەن، خاوەنی یەکێك لە کۆمپانیا کوردییەکان کە لە بواری کشتوکاڵ وەبەرھێنان دەکات، ئاشکرای دەکات، پێشتر کۆمپانیا عێراقییەکان بنەتۆوەکانیان لە وڵاتانی ئەوروپاوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرد، بهڵام ئێستا کۆمپانیا کوردییەکان ئهو كاره دهكهن و سوود و قازانج بۆ بازرگان و جووتیار و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.
نوێنەرایەتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەئەوروپا، ھەوڵ دەدەن ببنە پردێك لە نێوان جووتیار و بازرگانانی کورد و ئەوروپا، بۆ ئەوەی پەیوەندی بەھێز درووست ببێت و کەرتی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان دووبارە بووژانەوە بەخۆیەوە ببینێت.
k24-
