ئاسایشی یەکێتی هێرشی کردە سەر مەراسیمێکی لایەنگرانی پەکەکە
کەمێک لەمەوبەر و لە سەردێڕێکی بەپەلەدا، ماڵپەڕی (ڕۆژ نیوز)ی سەر بە پەکەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئاسایشی قەڵادزێ (ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)، هێرشی کردە سەر مەراسیمی ساڵیادی تیرۆرکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی و پەلاماری ئامادەبووانی داوە.
هێرشی ئاسایشی یەکێتی بۆ سەر مەراسیمەکەی لایەنگرانی پەکەکە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە هێزەکانی یەکێتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان، سەرقاڵی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی نێوان یەکێتی و تورکیان بۆ کۆتاییهێنان بە سەرجەم جموجۆڵەکانی پەکەکە و گرووپەکانی سەر بە پەکەکە لە سنووری سلێمانی.
باسنيوز
