ئاسایشی یەکێتی هێرشی کردە سەر مەراسیمێکی لایەنگرانی پەکەکە

 ئاسایشی یەکێتی هێرشی کردە سەر مەراسیمێکی لایەنگرانی پەکەکە
میدیای سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشکرای کرد، هێزەکانی ئاسایشی یەکێتی لە قەڵادزێی ناوەندی دەڤەری پشدەر، هێرشیان کردووەتە سەر مەراسیمێکی لایەنگرانی پەکەکە.

کەمێک لەمەوبەر و لە سەردێڕێکی بەپەلەدا، ماڵپەڕی (ڕۆژ نیوز)ی سەر بە پەکەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئاسایشی قەڵادزێ (ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)، هێرشی کردە سەر مەراسیمی ساڵیادی تیرۆرکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی و پەلاماری ئامادەبووانی داوە.

هێرشی ئاسایشی یەکێتی بۆ سەر مەراسیمەکەی لایەنگرانی پەکەکە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە هێزەکانی یەکێتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان، سەرقاڵی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی نێوان یەکێتی و تورکیان بۆ کۆتاییهێنان بە سەرجەم جموجۆڵەکانی پەکەکە و گرووپەکانی سەر بە پەکەکە لە سنووری سلێمانی.










باسنيوز
Top