پۆلیسی هەولێر لەبارەی ئەو ئافرەتەی لەسەر شەقامەكان دەمایەوە زانیاریی خستە ڕوو

 پۆلیسی هەولێر لەبارەی ئەو ئافرەتەی لەسەر شەقامەكان دەمایەوە زانیاریی خستە ڕوو
رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند ئەو ئافرەتەی ماوەی ساڵێك و شەش مانگە لە شەقامەكانی شاری هەولێر دەسووڕێتەوە، ئەو ئافرەتە لەڕووی جەستەییەوە هیچ كەمئەندامییەكی، نییە بەڵام ناتوانێ‌ بە باشی قسە بكات، هەروەها نابیستە تەنیا یەك گوێی دەبیستێ و‌ ئەویش زۆر بە كزی".

گوتیشی: "ساڵێك و نیوێک پێش ئێستا پەڕاومان بۆ كردەوەتەوە بردوومانە داڵدەی ئافرەتان، بەڵام لەوێ‌ نەگیرساوەتەوە شەڕی ناوەتەوە شوێنەكەی جێ هێشتووە".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی: "باس لەوە دەكرێت ئەو ئافرەتە خەڵكی رانیەیە و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ناردوویەتەوە بۆ ڕانیە، بەڵام بەردەوام دەگەڕێتەوە بۆ سنوری شاری هەولێر و ئێستا لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرە داوا لە خێرخوازان و كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەن بە هانای ئەو ئافرەتەوە بچن، چونكە ئێستا بەبێ‌ ئەوەی هیچ تاوانێكی ئەنجام دابێت لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرە".











باسنيوز
Top