لە ڕانیە کەسێک بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرا

 لە ڕانیە کەسێک بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ڕانیە کەسێک بە تۆمەتی دزی دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/1/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "کاتژمێر 1 و 30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ھێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە، کەسێک لە ڕانیەبەناوی (م، ب) دەستگیر کرا، کە تەمەنی لە سەرووی 18 ساڵە و لە ڕەگەزی نێرە، کە تۆمەتبارە بە تاوانی دزی و فەرمانی دەستگیرکردنی ھەیە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە بە پێ مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی".

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە، لەسەر داوای دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە، بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە بە گوێرەی تایبەتمەندیی شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتبارەکە ڕەوانەی بەشی پۆلیسی کۆیە کرایەوە.









باسنيوز
Top