ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه بۆ شۆفێران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر، ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، به‌هۆی به‌فربارین، رێگه‌ی (ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان چیای سه‌فین هیران) گیراوه.
پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، رێگه‌ی به‌دیل، هیران – شه‌قڵاوه ده‌بێت و داواش ده‌كات شۆفێران پابه‌ندی داخستنی رێگه‌كه بن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان
شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فربارین هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و له زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌فر باریوه.
پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆله تا 24 كاتژمێری داهاتوو به‌رده‌وام بێت و به‌فر له نزیك شاره‌كانیش ببارێت.
k24-
