دزیكردنێكی سه‌یر.. كه‌سانێك به هه‌نگوین گیرفانی هاووڵاتیان ده‌بڕن
به‌دواداچوون بۆ حاڵه‌تێكی نوێی فێڵكردن دهكرى، كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له كات و شوێنی جیاوازدا به‌رامبه‌ر به چه‌ند هاوڵاتییه‌كی شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه، یه‌كێك له‌وانه‌ی كه فێڵی لێ كراوه، هاوڕێ ئه‌حمه‌د، گه‌نجێكی دوكانداره و له‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی كاركردن بووه له دوكانه‌كه‌یدا، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی بۆ دێت و چیرۆكی ته‌له‌فۆنه‌كه و شێوازی فێڵ لێكردنه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه.
ته‌نها هاوڕێ له چیرۆكی فێڵی هه‌نگوینه‌كه زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بووه، به‌ڵكو محه‌مه‌د قادریش كه شۆفێری ته‌كسییه و هه‌نگوینه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته ده‌ستی هاوڕێ، ئه‌ویش خۆی به قوربانی ده‌زانێت، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كابرای فێڵباز هه‌زار دیناری له‌منیش خیت كردووه.
به‌پێێ بهدوواداچوونهكانی, له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو هه‌مان حاڵه‌تی فێڵی هه‌نگوینه‌كه و پاره‌سه‌ندن به‌رامبه‌ر به چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش ئه‌نجامدراوه, وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن به ته‌له‌فۆنێك و به فێڵی هه‌نگوین گیرفانمان ده‌بڕن. كوردستان24 فێڵی هه‌نگوینه‌كه و خه‌می ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌باته لای پۆلیسی هه‌ولێر، له‌مباره‌شه‌وه هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسى ده‌ڵێت: چاره‌سه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌و هاوڵاتیانه سكاڵا تۆمار بكه‌ن, تا ئێمه‌ش بتوانین لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین و تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ین.
تاوانباران و ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به فێڵكردن و پاره‌سه‌ندن له هاوڵاتیان شێوازی جۆراوجۆر به‌كار دێنن، كهتازهترینیان فێڵی ههنگوینهكهیه، بۆیه هیزه ئه‌منییه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن, له‌كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه و سكاڵا تۆمار بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه نه‌بنه قوربانی و تاوانبارانیش به‌سزا بگه‌یه‌ندرێن.
k24-
