شه‌ڕڤانانی كورد 8 چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركرد
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له رۆژئاوای كوردستان، له‌ناو چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كان، جگه له بوونی هه‌رزه‌كارێكی ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن 16 ساڵی، كه‌سێكی ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن 31 ساڵیش به‌ناوی لۆكاس گلاس هه‌یه، ئه‌وانی دیكه‌ش له چه‌كدارێكی رووسی، 2 چه‌كداری ئۆزبه‌كستانی و 3 چه‌كداری دیكه، كه خه‌ڵكی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی تاجیكستان، ئۆكراینا و كازاخستانن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بده‌ن، ئه‌و چه‌كدارانه له چ ناوچه‌یه‌ك ده‌ستگیركراون.
له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش، تائێستا به سه‌دان چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
k24-
