بەڕێوەبەری بەنداوەكان: ھەموو بەنداوەكان پڕ ئاو بوون.. شوێنی ٢٤٠ بەنداومان دیاری كردووە
ئەكرەم ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو بارانە زۆرەی ئەمساڵ لە ھەرێمی كوردستان باریوە، سوودی زۆری ھەبووە و ھەر لە ئێستاوە ھەموو بەنداوەكان پڕ ئاو بوون، بە تایبەت بەنداوی دوكان".
ئەحمەد گوتیشی: "لە ھەرێمی كوردستان ١٧بەنداوی گەورە و ١٤بەنداوی بچووكمان ھەن، ھەمووی ئاوی پێویستیان بۆ بەكارھێنان تێدا ھەیە و ھیچ گرفتێكمان نییە لە گلدانەوەی ئاو و ھەر بەنداوێكیش بەپێی پێداویستیی خۆی ئاوی ھەڵگرتووە".
kdp-
