نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

 نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد.



ئەمڕۆ چوارشەممە 9/1/2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازی لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد.



پۆمپیۆ، بەیانی ئەمڕۆ به‌ سه‌ردانێك گه‌يشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق و به‌رپرسانى باڵاى عێراقى كۆبووه‌وه‌، دواتر لە شاری هەولێر و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانى و مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان و نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌.











باسنيوز
Top