ڕاگه‌یاندراوی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ى پشكى بودجه‌ى هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه
له‌دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د سه‌فار، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى لیژنه‌كه، گفتوگۆ له‌باره‌ى قه‌رزى ده‌ره‌كى و داهاتى وه‌زاره‌ته‌كان له بودجه، كرا.
هاوكات، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی به‌شێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كرد و لیژنه‌كه‌ى ڕاسپارد، گۆڕانكارى له پرۆژه‌یاساكه‌دا بكات به‌و شێوه‌یه‌ی كه خزمه‌ت به گشتیی ده‌كات.
له ڕاگه‌یاندراوێكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا، ئاماژه به‌وه دراوه، كه حه‌لبووسى ڕای گه‌یاندووه: "حكوومه‌ت نیازى هاریكاریكردنى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى دارایی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ناكۆكییه‌كان له بڕگه و ماده‌كانى یاساكه‌دا، چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ى ڕاسپارد، میواندارى بانكى ناوه‌ندی بكه‌ن و چاره‌سه‌رێك بۆ پۆسته حكوومییه‌كان كه به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن، دابنرێت و كه‌رتى تایبه‌ت پشتیوانى بكرێت و داهاتى جیا له نه‌وت زیاد بكرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ پشكى هه‌رێمی كوردستان و بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌ش، كرا.
باس‌نیوز
