ڕِاپه‌ڕین.. هۆشدارى له‌باره‌ى بڵاوبونه‌وه‌ى جۆره شیرێكى ساخته ده‌درێت
ته‌ها محه‌ممه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ڕاپه‌ڕین ڕايگه‌یاند: " ماوه‌یه‌كه له بازاڕه‌كان جۆریك شیری دیالاك بڵاوبۆته‌وه كه ساخته‌یه و بۆ به‌كارهێنان شیاو نییه".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌ئه‌و كیسه شیره‌ی (دیالاك) ساخته‌یه و ده‌توانرێت مێژووى ئێكسپایه‌ربوونى به‌ده‌ست لێ بكرێته‌وه، گوتیشی: "ئه‌و جۆره‌ی كه مێژووه‌كه‌ى به‌لیزه‌ر نووسراوه‌ته‌وه، بۆ خواردن گونجاوه و ساخته نییه".
داواشى له هاووڵاتییان كرد كه به وریایى مامه‌ڵه له كڕین و به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره شیره بكه‌ن و له كاتى به‌دیكردنى ئه‌و جۆره‌ى شیر، كه ساخته‌یه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى سنووره‌كه‌یان ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرن.
باسنيوز
